بۆ یەکەمجار کازمی سەردانی سعودیە دەکات

پۆڵەتیک پرێس

بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەسەر بانگهێشتی شا سەلمان بن عەبدولعەزیز بە یاوەری شاندێکی وەزارەت سەردانی سعودیە بکات.

میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، سەردانەکەی مستەفا کازمی گفتوگۆکردن لەبارەی چەند دۆسیەیەک لەخۆدەگرێت کە بۆ هەردوو وڵات گرنگیان هەیە.

لەوبارەیەوە حسێن عەلاوی، راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی لەوەکردەوە، ئەم سەردانەی کازمی گرنگە و تیایدا تاوتوێی چەند دۆسیەیەکی گرنگ دەکرێت لەوانەش هەماهەنگی ئابوری و روبەڕوبوونەوەی ئەو قەیرانانەی لە ناوچەکەدا هەن.

هاوکات، دۆسیەیەکی دیکەی گرنگی سەردانەکە بابەتی پاڵپشتیکردنی پلانی گەشەسەندن و وەبەرهێنانە کە لەلایەن دەستەی وەبەرهێنانی نیشتیمانی عێراقەوە بۆ کۆمپانیا سعودییەکان پێشنیار کراوە.

لەلایەکی دیکەوە عەبدولعەزیز شمری، باڵیۆزی سعودیە لە عێراق رایگەیاند، ئەم سەردانەی کازمی لە کاتێکی گرنگدایە و تیایدا گفتوگۆ لەسەر ژمارەیەک دۆسیەی سیاسی و ئەمنی و ئابوری دەکرێت، وەکچۆن بڕیارە کۆمەڵێک رێککەوتن لە بوارە جیاجیاکاندا واژۆ بکرێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا