زیلینسکی: ئەم سەردانەی ئیتاڵیا لەپێناو نزیکبوونەوەی ئۆکرانیایە لە سەرکەوتن

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ڤۆلۆدمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا بە سەردانێک گەیشتە ئیتاڵیا بەمەبەستی چاوپێکەوتن لەگەڵ سێرجیۆ ماتارێلا، سەرۆکی ئیتاڵیا و جۆرجا میلۆنی سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکە و پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیکان.

لایخۆیەوە ڤۆلۆدمیر زیلینسکی لە تویتەری خۆی لەبارەی ئەم سەردانە نوسیویەتی، “سەردانێکی گرنگ لەپێناو نزیکبوونەوەی ئۆکرانیا لە سەرکەوتن”.

میدیاکانی ئیتاڵیا بڵاویان کردووەتەوە، ئەمڕۆ شەممە زیلینسکی گەیشتە ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا و لەگەڵ پاپای ڤاتیکان و سەرکردەکانی ئیتاڵیا کۆدەبێتەوە.

میدیاکان ئەوەشیان خستووەتەڕوو، بەهۆی مەترسی ئەمنییەوە کارنامەی سەردانەکەی زیلینسکی ئاشکرا نەکراوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا