بەرپرسێکی حکومەتی هەرێم دەستی لە کار کێشایەوە هۆکارەکەشی ئاشکرا ناکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی گەشتوگوزاری هەرێم دەستی لە کار کێشایەوەو ڕایگەیاند، وەڵامی هیچ راگەیندنکارێک نادەمەوە کە هۆکاری دەست لەکارکێشانەوەم چی بوو.

نادر ڕۆستی وتەبێژی کەشتوگوزاری هەرێم ڕایگەیند، “ماوەی 12 ساڵە وەک وتەبێژی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان و بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەستەی گشتیی گەشتوگوزار خزمەت دەکەم، 17 ساڵە وەک نووسەر و ڕۆژنامەنووسی بواری گەشتوگوزار کار دەکەم”

وتیشی “بە پێویستی دەزانم دەست لە کاری وتەبێژی دەستەی گشتیی گەشتوگوزار و بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن بکێشمەوە و دەرفەت بۆ وزە و هێزی دیکە بڕەخسێنین، منیش بۆ ماوەیەک پشوو بدەم”.

ئاماژەی بەوەشدا، نایەوێت هیچ دەزگایەکی راگەیاندن و میدیاکارێک بۆ لێدوان لە بارەی گەشتوگوزار پەیوەندیم پێوە نەکات، هەروەها وەڵامی هیچ راگەیندنکارێک نادەمەوە کە هۆکاری دەست لەکارکێشانەوەم چی بوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا