پۆڵەتیك پرێس
ئەحمەد داود ئۆغلۆ سەرۆك وەزیرانی پێشووی توركیا رەخنە لە سیاسەتی ئەردۆغان دەگرێت و ئاماژە بەوەدەكات سیاسەتی ناوبراو كورتخایەنە.
ئەحمەد داود ئۆغلۆ سەرۆكی پارتی ئایندە لە توركیا رایگەیاند، پێویستە رێز لە سەرجەم نەتەوەو و زمانەكان بگیرێت لە توركیا.
راشیگەیاند، سیاسەتی ئەردۆغان كورتخایەنەو ئەوەی دەبێت سبەی ئەنجامی بدات ئێوارەی رۆژی پێشتر پلانی بۆ دادەنێت.
سەبارەت بە هەڵبژاردنی پێشوەختەش لە توركیا داود ئۆغلۆ ئاماژەی بۆ ئەوەكرد ئەگەر لە توركیا سیاسەتێكی دیموكراسی پەیڕەو بكرێت بابەتی هەڵبژاردنی پێشوەختە پێویست ناكات.
ئەحمەد داود ئۆغلۆ پێشتر هاوڕێی نزیكی ئەردۆغان بوو كۆتایی ساڵی 2015 وازی لە پۆستی سەرۆك وەزیرانی توركیا هێنا ئەوەش بەهۆی ناكۆكییەكانی لەگەڵ ئەردۆغان كە لەسەر چۆنیەتی بەڕێوەبردنی توركیا لەنێوانیاندا دروست بوو.