بەهۆی زریانێکی بەهێزەوە زیاتر لە 106 هەزار کەس لە ئەمریکا بێ کارەبا بوون

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە دوێنێ پێنجشەممەوە، زیانێکی بەهێز باشووری ئەمریکای گرتۆتەوە، بەهۆیەوە زیاتر لە 106 هەزار کەس بێ کارەبا بوون.

زریانێکی بەهێز ویلایەتەکانی باشووری ئەمریکا(میسیسیپی، ئالاباما، فلۆریدا و جۆرجیای)ی گرتووەتەوە، بەهۆیەوە زیاتر لە 106 هەزار کەس بێ کارەبا بوون و ویلایەتی ئالاباما زۆرترین زیانی بەرکەوتووە، کە 47 هەزار کەس تێیدا بێ کارەبا بوون.

فەرمانگەی خزمەتگوزاری کەشناسی نیشتیمانی ئەمریکا لە ڕاگەیەندراوێکدا، ئاشکرایکرد، تائێستا ئاماری زیانەکانی ئەو زریانە بەهێزە بەتەواوی نازانرێت، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.

هاوکات، هۆشداری دراوە دەربارەی بارینی تەرزە و هەڵکردنی بایەکی بەهێز لە ویلایەتەکانی دیکەی تەکساس، ئۆکلاهۆما، ئارکانساس و لویزیانا، کە ڕەنگە زیانی زۆری لێبکەوێتەوە و ئەو دەنکۆڵە تەرزانە ئەگەر بەر بەشە هەستیارەکانی جەستەی مرۆڤ بکەوێت لەوانەیە زیانی گیانی لێبکەوێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا