پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
رووسیا رایگەیاند، لە ھێرشێکی ئاسمانیدا بۆسەر چەند پێگەیەکی چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا لە پارێزگای ئیدلبی سوریا 34 چەکدار کوژراون و زیاتر لە 60 چەکداریش بریندار بوون.
پێگەی “ئینتەرفاکس” لە زاری “ڤادیم کۆلت” جێگری سەرۆکی ناوەندیی ئاشتەوایی رووسیا لە سووریا رایگەیاند، ھێزی ئاسمانی وڵاتەکەیان چەندین ھێرشی ئاسمانیان لە پارێزگای ئیدلب ئەنجامدا بۆسەر گروپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا ئەنجامداوە کە لە ماوەی 24 سەعاتدا حەوت ھێرشیان کردووەتەسەر سوپای سوریا لەو ناوچەیە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە بۆردومانەکانیاندا بۆسەر گروپە چەکدارەکانی سوریا 34 چەکدار کوژراون و زیاتر لە 60 چەکداریش برینداربوون.
جێگری سەرۆکی ناوەندی ئاشتەوایی رووسیا لە سووریا راشیگەیاند، فڕۆکەکانی ھاوپەیمانان بە سەرۆکایەتی ئەمریکا ئاسمانی سوریایان پێشێل کردووە ژمارەیەک فڕۆکە و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەبێ ھەماھەنگی لەگەڵ لایەنی رووسی فڕیون ئەوەش دژی رێکەوتنەکانە لەو وڵاتەدا.