وادەی گەیشتنی 200 ملیار دیناری دیكەی هەرێم راگەیەندرا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا رایدەگەیەنێت “چاوەڕواندەكرێت پێش 25ی ئەم مانگە بەغدا بڕی 200 ملیاردیناری دیكە بۆ هەرێم بنێرێت”.

رۆژی 15ی حوزەیرانی ئەمساڵ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا مانگانە 200 ملیار دیناری شایستەی دارایی هەرێم رەوانە بكرێت، دوای وردبینی كردن لە داهاتە نەوتی و نا نەوتییەكانی هەرێمی كوردستان.

فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند “وەك ئەوەی بڕیاری لێدراوە، چاوەڕواندەكرێت پێش 25ی ئەم مانگە بەغدا بڕی 200 ملیار دیناری دیكە بۆ هەرێم بنێرێت”.

لە دواین كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیار دراوە جارێكی دیكە پارە بۆهەرێمی كوردستان بنێردرێت و دوای تەواوبونی ڕێکاره ئیدارییەکان 200 ملیارەکە رەوانەی هەرێم دەكرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، حكومەتی هەرێم 25ی هەموو مانگێك دەست بەدابەشكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەكات، مانگی رابردووش بەبێلێبڕین موچە درا، بۆ ئەم مانگەش وەزیری دارایی هەرێم رایگەیاندووە ئەگەر پێش 25ی مانگ بەغدا پارەكە نەنێرێت ئەوا بە لێبڕینی 21% دەست بەدابەشكردنی موچەی مانگی ئاب دەكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا