پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
چەند بەنزینخانەیەک لە هەولێر و دەوروبەری بەهۆی فێڵکردن و دەستکاریکردنی کوالێتی بەنزین و فرۆشتنی بە خەڵک سزا دران.
ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕایگەیاند، “21 بەنزینخانە لە هەولێر و دەوروبەری بەهۆی فێڵکردن و دەستکاریکردنی کوالێتی بەنزینەوە سزادران”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “بەنزینخانەکانی وێستگەی ئارام محەمەد، وێستگەی ژیلوان، وێستگەی جێگر، وێستگەی زێڕ، وێستگەی سەیداوە و وێستگەی یارا بۆ جاری دووەمە کوالێتی بەنزین ساختە دەکەن و بە خەڵکی دەفرۆشنەوە”.
ئەوەشی خستەڕوو، لیژنەی پشکنین و چاودێریکردنی بەنزینخانەکان، لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا، (172) بەنزینخانەیان بەهۆی ساختەکردنی کواڵیتی بەنزین سزا داوە.