کیم جۆن ئون، نامەیەک بۆ تڕەمپ دەنێرێت

پۆڵەتیک پرێس؛

کیم جۆن ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور، خوازیاری تەندروست باشی و زوو چاک بوونەوە بۆ دۆناڵد تڕەمپ دەخوازێت و لەم بارەیەشەوە نامەیەکی بۆ دەنێرێت.

 

پاش ڕاگەیاندنی توشبوونی خۆی و هاوسەرەکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، کیم جۆن ئون، نامەیەکی بۆ دۆناڵد تڕەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ناردو هیوای چاکبوونەوەی خێرای بۆ خواستووە.

 

ئاژانسی هەواڵی فەرمی کۆریای باکوور،  (KCNA) بڵاوی کردەوە، کیم جۆن ئون “پەیامی هاوسۆزیی بۆ تڕەمپ ناردوە، تیایدا هیوای سەلامەتی و چاکبوونەوەی خێرا و تەواوی بۆ خواستووە .

 

سەرۆکی کۆریای باکوور ئەوەشی خستووەتەڕوو” سڵاوی خۆمت پێ ڕادەگەیەنم و هیوادارم بە سەر بەرەنگارییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنادا زاڵ بیت .

رۆژی هەینی رابردوو، دۆناڵد تڕەمپ  ڕایگەیاند؛  خۆی و میلانیای هاوسەری تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، ئەمڕۆش ناوبراو بۆ وەرگرتنی چارەسەر و بەسەربردنی قۆناغی کەرەنتینە ڕەوانەی نەخۆشخانەیەکی سەربازی وڵاتەکەی کرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا