دوو موچە بۆ لیوای 12ی پێشمەرگە خەرجدەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیاری خەرجكردنی دوو موچە بۆ لیوای 12ی پێشمەرگە دراوە، بەڵام ئەو لیوایە داوای سێ موچە دەكەن و ڕەتیدەكەنەوە ئەو دوو موچەیە وەربگرن.

سەرچاوەیەك لە لیوای 12ی وەزارەتی پێشمەرگە بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند: “ئەمڕۆ سێشەممە 29ی حوزەیران لەلایەن بەرپرسی دابەشكردنی موچە ئاگاركراوم كە بەڵێنی خەرجكردنی دوو موچەمان بۆدراوە، بەڵام ئێمە داوای خەرجكردنی سێ موچەی خۆمان دەكەین”.

وتیشی “چاوەڕوانی هاتنی ئەو لیژنەی هاوپەیمانانین كە بڕیارە بۆدابەشكردنی موچە بێت، داوایان لێدەكەین هەرسێ موچەكەمان بۆخەرجبكەن”.

ئەمە لەكاتێكدایە، لیوای 12ی وەزارەتی پێشمەرگە جارێكی دیكە روبەڕووی دواكەوتن و پێنەدانی موچە بونەتەوە، تائێستا موچەی مانگەكانی ئایار و حوزەیرانیان پێنەدراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا