نێچیرڤان بارزانی: دەرفەتەکانی سەرمایەگوزاری تورکی لە هەرێم لەبار و فراوانە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند، دەرفەتەکانی سەرمایەگوزاری و وەبەرهێنانی تورکی لە هەرێمی کوردستان زۆر لەبار و فراوانن و رێگەی بازاڕی گەورەی عێراق بۆ بازرگانی بە هەرێمی کوردستاندا تێدەپەڕێت.

لەمیانەی کۆبوونەوەی نێوان نێچیرڤان بارزانی و محەمەد موش، وەزیری بازرگانی تورکیا کە ئەمڕۆ یەکشەممە لە هەولێر بەڕێوەچوو، هەردوولا جەختیان لە خواستى برەودان بە پەیوەندییە بازرگانى و ئابوورییەکانى هەرێمى کوردستان و عێراق لەگەڵ تورکیا کردەوە و هاوڕا بوون کە پێویستە هەموو گرفتەکانى بەردەم فراوانکردنى بوارەکانى بازرگانى و ئابوورى لەنێوان هەردوولادا، چارەسەر بکرێن.

هاوکات، نێچیرڤان بارزانی ئامادەیی هەرێمی کوردستانی بۆ پێشکەشکردنی هەموو ئاسانکارییەکی پێویست بۆ سەرمایەگوزارى و بازرگانیى تورکیا لەگەڵ هەرێمى کوردستان و عێراق نیشاندا.

لاىخۆیەوە وەزیرى بازرگانیى تورکیا خواستى وڵاتەکەى بۆ برەودان بە پەیوەندیى بازرگانی و فراوانکردنى چالاکییە ئابوورییەکانى لە هەرێمى کوردستان دووپات کردەوە و ئاماژەى بە چەند نموونەیەکى سەرکەوتووى وەبەرهێنان و سەرمایەگوزاریى تورکی لە وڵاتانى ناوچەکە کرد کە بە هەمان شێوە لە هەرێمى کوردستان دووبارە بکرێنەوە، لەوێشەوە بەرەو هەموو ناوچەکانى دیکەى عیراق فراوان بکرێن.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا