پۆڵه‌تیك پرێس:
ئه‌مڕۆ هه‌ینی فڕۆكه‌یه‌كی سه‌ر به هێزی ئاسمانی عێراقی به‌ره‌و چین به‌ڕێكه‌وت، بۆ هێنانی ڤاكسینی كۆرۆنا له‌و وڵاته.
ئه‌میندارێتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاشكرایكرد، فڕۆكه‌یه‌ك كه له‌لایه‌ن هێزی ئاسمانیی عێراقه‌وه دابینكراوه، به‌غدای به‌ره‌و چین جێهێشت بۆ هێنانی یه‌كه‌م وه‌جبه‌ی ڤاكسینی كۆرۆنا له‌و وڵاته‌وه بۆ عێراق.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاشكرایكرد، سه‌رجه‌م ئاماده‌كارییه لۆجیستییه‌كان بۆ به‌كارهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌پێشینه‌ن ته‌واو بووه.
حه‌سه‌ن ته‌میمی، وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق له‌باره‌ی ئه‌و ڤاكسینه‌ی ده‌گاته عێراق وتی، ڕۆژی شه‌ممه 50 هه‌زار ژه‌م له‌قۆناغی یه‌كه‌مدا ده‌گات، كه چین به‌دیاریی داویه‌تییه عێراق.