چوارچێوەی هەماهەنگی داوایەک لە لایەنە کوردیەکان دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

چوارچێوەی هەماهەنگی، داوایان لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران کرد لە پەرلەمانی عێراق لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا کۆبوونەوە ئەنجامبدەن بۆ یەکلاییکردنەوەی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار.

چوارچێوەی هەماهەنگی کە لەهەموو هێزە شیعەکان پێکدێت، لە دوای ئەنجامدانی 101مین کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پێشهاتە سیاسیەکان لە بەیاننەمەیەکدا ڕایگەیاند، داوایان لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران کردووە پرسی سەرۆککۆمارو پێکهێنانی حکومەت لەم هەفتەیەدا یەیکلایی بکەنەوە.

لەبەیاننەمەکەدا ئاماژە بەوەش دەدەن، بەردەوام دەبن لە کۆبوونەوەکانیان، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیران.

ڕوونیشی دەکەنەوە، داوایان لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کردووە، لەم هەفتەیەدا پرسی سەرۆککۆمار یەکلایی بکەنەوە، بۆ  بەدەست هێنان و تەواو کردنی مافە دەستوورییەکان.

داوا لە لایەنە کوردییەکان دەکەن هەوڵەکانیان و گفتوگۆکانیان چڕتر بکەنەوە، بۆ گفتوگۆ کردن سەبارەت بە هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار، بۆ ئەوەی بە زوویی حکومەت پێکبهێنرێت.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، چاودێرێکی سیاسی ڕایگەیاند، پێ دەچێت لەدوای جەژن پارتی و یەکێتی بگەنە رێککەوتن، یان رێکنەکەون، سەبارەت بە پرسی سەرۆککۆمار.

 

 

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا