مەلا بەختیار: هەتا هەڤاڵ کۆسرەت رەسوڵ زیندوو بێ بیر لەوە ناکەمەوە جێگەی بگرمەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی ڕایگەیاند، ” هەتا وەڵامی راپۆرتەکەم سەبارەت بە ژەهرخواردکردنم، بە دانانی لیژنەی لێکۆڵینەوە نەدرێتەوە، لە هیچ کۆبونەوەیەک و داوەتێکی سیاسی ئامادە نابم”.

لە روونكردنەوەیەكدا مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەكانی یەكێتیی رایگەیاند، بڕیار بوو كۆبونەوەیەكی ئەنجومەنی باڵا و هەڤاڵ بافڵ و چەند ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی 17_11_2021 ئەنجام بدرێ. بە مەرام دەنگۆی ئەوە بڵاو كراوەتەوە گوایە، جێگری بەڕێز كۆسرەت رەسوڵ سەرۆكی ئەنجومەنی باڵا، لەو كۆبونەوەیەدا دادەنرێ.

لەوبارەوە مەلا بەختیار رایگەیاند: بەندە، هەتا وەڵامی راپۆرتەكەم سەبارەت بە ژەهرخواردكردنم، بە دانانی لیژنەی لێكۆڵینەوە نەدرێتەوە، لە هیچ كۆبونەوەیەك و داوەتێكی سیاسی ئامادە نابم.

باسی لەوەشكرد، هەتا هەڤاڵ كۆسرەت رەسوڵ زیندوو بێ، كە هیوای چاكبونەوەو تەمەن درێژی بۆ دەخوازم، لە مۆراڵی من دوورە بیریش لەوە بكەمەوە جێگەی بگرمەوە، بۆیە تكایە هەر پروپاگەندەیەك لەم بارەوە كرابێ، بە مەرام باسكراوە.. بڕیاری لەم جۆرە لە بەرنامەی من و ئەنجومەنی باڵای سیاسیدا نییە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا