لە ویلایەتی تەكساس خێزانێكی كورد بە مردوویی دۆزرانەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

چوار ئەندامی خێزانێكی كورد لە ویلایەتی تەكساس بە مردوویی لە ماڵی خۆیاندا دۆزرانەوە كە هێشتا نازانرێت رووداوەكە خۆكوژی بووە یان تاوانی كوشتن.

پۆلیسی شاری ئاڵنی ویلایەتی تەكساس رایگەیاند لە رۆژی دوشەممە 28ی ئابی 2023 چوار ئەندامی خێزانێكیان بە مردوویی لە ماڵەكەی خۆیاندا دۆزیوەتەوە كە دایك و باوكێك و دوو منداڵن.

پۆلیس ئەوەی ئاشكرا كردووە كە یەكێك لە ئەندامانی خێزانەكە نەیتوانیووە بۆ ماوەی دوو كاتژمیر بڕواتەوە ماڵەكەوە چونكە دەرگاكان داخرابوون بۆیە پەیوەندی بە پۆلیسەوە كردووە و دواتر پۆلیس چوونەتە ماڵەكەوە و چوار كەسەكەیان بە مردوویی دۆزیەوەتەوە، هەندێك لە میدیاكانی ئەمریكا دەڵێن ئەو كەسەی لە دەرەوە بووە نەنكی منداڵەكان بووە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی رێكخراوی ئیسلامی شاری ئاڵن بڵاویكردووەتەوە ناوی ئەندامانی خێزانەكە بەمجۆرەیە: فەرمان شێروانی، لەیلا شێروانی، مەتین شێروانی تەمەن دوو ساڵ و شاهین شێروانی تەمەن 12 ساڵ. رێكخراوەكە دەشڵێت، سێ هەفتە لەمەوبەر خێزانەكە كچێكی تەمەن چوار ساڵیان بەناوی لیان لەدەستدا دوای ئەوەی لە مەلەوانگەیەكدا خنكا.

پۆلیسی شاری ئاڵن هێشتا هۆكاری روداوەكەی نەخستووەتەڕوو بەڵام دەڵێت، رەنگە خنكانی كچەكەیان “هۆكارێك بێت” بۆ رودانی روداوەكە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا