پەرلەمانتارێكی عێراق ژمارەی ناوی مردووان لە تۆماری دەنگدەران ئاشكرا دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پەرلەمانتارێكی پێشووی عێراق ئاشكرایكرد، زیاتر لە 57 هەزار كەس مردون بەڵام ناویان لە لیستی دەنگدەران هەیە، كە پێویستە لەسەر كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ئەو ناوانە نەهێڵێت.

عەدنان ئەسەدی، پەرلەمانتاری پێشووی عێراق ئاشكرایكرد، زیاتر لە 57 هەزار كەس ناویان لە لیستی دەنگدەراندا هەیە بەڵام ئەوان لەژیاندا نەماون و پێویستە لەسەر حكومەتی عێراق ئەو ناوانە بسڕێتەوە، بۆ ئەوەی مانەوەی ئەو ناوانە لەلایەن چەند كەسێكەوە سوودی لێنەبینرێت.

عەدنان ئەسەدی وتیشی، دڵەڕاوكێیەكی زۆر لە نێو لایەنە سیاسییەكاندا هەیە سەبارەت بە كات و بەرواری هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق.

رۆژی 10 ی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق بەڕێوەدەچێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا