کۆمپانیای ئەپڵ مالئاوایی لە سویچی ئۆتۆمبێل دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لەنوێترین داهێنانیدا کۆمپانیای ئەپڵ بۆ دروستکردنی بەرهەمە تەکنۆلۆژییەکان، بەنیازە داهێنانێکی نوێ ئەنجام بدات و چیدیکە شۆفێران پێویستیان بۆ سویچیەکانیان نەبێت بۆ کردنەوە و داخستنی دەرگای ئۆتۆمبێلەکانیان.

کۆمپانیای ئەپڵ بەنیازە پرۆگرامێک بۆ مۆبایلی ئایفۆن زیاد بکات و لەڕێگەیەوە شۆفێران بتوانن بەبێ بەکارهێنانی سویچ و کۆنترۆڵی ئۆتۆمبێلەکانیان، لەڕێگەی مۆبایل یان کاتژمێری ئەپڵەوە دەرگای ئۆتۆمبێلەکانیان بکەنەوە یان دایبخەن.

سەرچاوە میدیاییەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئەپڵ یەکەم ئەزموونی تاقیکردووەتەوە، بەڵام ئاشکرای نەکردووە.

بەرنامەکە بەناوی (CarKey) دەبێت کە بەمانای کردنەوەی ئۆتۆمبێل دێت و ئەو پرۆگرامەش تەنها تایبەت دەبێت بە کۆمپانیای ئەپڵ.

ئەو داهێنانە تەنها لە ئۆتۆمبێلە مۆدێل بەرزەکاندا کارا دەبێت و تایبەتمەندییەکەش کۆمپانیای (ئێن ئێف سی) بەهاوبەشی لەگەڵ ئەپڵ بەرهەمیدەهێنێت.

لەئێستادا ئەو خزمەتگوزارییە لە سیستمی ئەندرۆید بۆ مۆبایلی زیرەک بەردەستە، بەڵام تەنها لە ئۆتۆمبێلی هیواندای جۆری سۆناتا لە مۆدێلی 2020 کاردەکات، کە دروستکراوی کۆریایە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا