پۆڵەتیک پرێس
کۆمپانیای هواوی بڕیاریدا خێزانەکەی گەورەتر بکات و لەمساڵدا لاپتۆپێکی نوێ بەتایبەتمەندی پێشکەوتوو بەرهەمبهێنێت و ڕکابەری ئامێرەکانی دیکە بکات.
هواوی مەیت بوک دی16 لە ئەلەمنیۆمی بەهێز دروستکراوە، ئەستوریەکەی 18.4 ملیمە، کێشەکەی 1.7 کیلۆگرامە، شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێس ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 16 ئینج و دیقەی1920/1200 پێکسڵ و شەپۆلی 90 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 300 مۆمە.
چارەسەرکەرەکانی ئەنتڵ کۆر ئای فایف12450 ئێچ و کۆر ئای سێڤن12700 ئێچی تێدابەکارهاتووە، ڕامەکەی سێ جۆرە هەشت، 16 یان 32 گێگابایتە، میمۆریەکەی 512 گێگابایتە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، دوای بارگاویکردن بەرگەی 10 کاتژمێر کارکردن دەگرێت.