وەزارەتی پەروەردە وەڵامی عومەر فەقێ دەداتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی پەروەردە لەبارەی قسەكانی عومەر فەقێ ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند: پێشتریش ڕامانگەیاندبوو 111 هەوڵی گزیكردن لە تاقیكردنەوەكانی قۆناغی 12 هەبوون.

لە روونكردنەوەیەكدا وەزارەتی پەروەردەی جكومەتی هەرێم رایگەیاند: هەموو حاڵەتەكان كۆنترۆڵكراون و ڕێكار گیراوەتە بەر پێشتر ئاماژەمان پێداوە كە لە تۆرە كۆمەڵایەتییەكان بابەتی فرۆشتنی بلوتوس هەیە و قوتابیانی پێ فریودەدرێت، ئەوەی كە باسیش دەكرێت لە چوارچێوەی ئەو 111 حاڵەتەیە كە ئێمە كۆنترۆڵمان كردووە.

لە روونكردنەوەكەی وەزارەتی پەروەردەدا هاتووە، لەسەر بەكارهێنانی نامەی مۆبایل بۆ گزیكردن كە لەسەرەتادا بەهۆی كەمتەرخەمی لە پشكنین لەچەند هۆڵێكی دیاریكراوی تاقیكردنەوە مۆبایل براوەتە ژوورەوە ، ئەوەی ناوبراو ئاماژەی پێدەدات لەلایەن وەزارەت بەهەماهەنگی هێزەكانی ئاسایش كۆنترۆڵ كراوە و بەكارهێنەرانیشی كە ژمارەیان زۆر كەم بووە و لەناو تاقیكردنەوە ئەو كارەیان كردوە بەمەبەستی سوودی شەخسی خۆیان ، ئەنجامەكەیان بە گزیی بۆ هەژماركراوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، لیژنەی باڵا بەووردی هەموو رێكارەكانی گرتۆتەبەر بەهەماهەنگی لایەنە پەیوەندیدارەكان كە بۆ ئەوەی دادپەروەری جێبەجێ بێت و بەكارهێنەرە نایاساییەكان رووبەرووی دادگا بكرێنەوە كە روبەرووش كراونەتەوە ، تەنانەت ئەگەر لە هۆڵێكیش كەمتەرخەمی كرابێت و (دوایی تاقیكردنەوەش) وێنەی پرسیارێك گیرابێت سزای كارگێریی هەموو بەرێوەبەر و یاریدەدەر و چاودێرانەشمان داوە كە كەمتەرخەم بوون .

ئەوەشی روونكردەوە ، پاكی و باش بەڕێوەچونی پرۆسەكە جێگەی خۆشحالی ئەزموندەران و خانەوادەكانیان بووە تاقیكردنەوەكانی ئەمساڵ نموونەیی باشی بوون لەچاو هەموو تاقیكردنەوەكانی دیكە، قسەكردنی نابەرپرسانە رەتدەكەینەوە كە كاریگەریی لەسەر دەروونی قوتابیان و خوێندكاران هەبێت .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا