بەم وێنەیە ئاستی زیرەیکت تاقیبکەرەوە

پۆڵەتیک پرێس

دوای ١٠٠ ساڵ لە دروستکردنی ئەم وێنەیە، لەم دوایانەدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کاردانەوەیەکی زۆری لێکەوتەوە.

سەیرکردنی وێنەکە بۆ یەکەمجار ئاستی خێراکارکردن و توانای مێشک دیاریدەکات، بەپێی وێنەکە هەندیک کەس کەروێشک دەبینێت و هەندێک کەسیش مراوی، لەگەڵ ئەوەشدا هەندێک کەس هەیە هەردوو وێنەکە دەبینێت.

زانای دەرونی ئەمریکی جۆزێف گاسترۆ بۆ یەکەمجار ئەم وێنەیەی لەساڵی ١٨٩٩ کێشاوە، بۆ دەرخستنی چالاکی مێشک،
گاسترۆ لە توێژینەوەکەیدا بۆی دەرکەوتووە بینینی وێنەکان لەگەڵ وەرزدا دەگۆڕێت، بۆ نموونە لەکاتی سەیرکردنی وێنەکە لە مانگی نیساندا بەشێکی زۆری کەسەکان وێنەکەیان بە کەروێشک بینیوە، بەڵام وێنەکە لە مانگی تشرینی یەکەمدا زیاتر بە مراوی بینراوە.

وێنەکە بۆ یەکەمجار لە گۆڤاری ئەڵمانی Fliegende Blätter بڵاوبۆوە کە نوسیبویان “چ ئاژەڵێک لەیەکتری دەچن”.

زانایان دەڵێن ئەو کەسانەی لەماوەیەکی کەمدا توانای بینینی هەردوو ئاژەڵەکەیان هەیە ئاستی زیرەکی و داهێنانیان زیاترە، هەروەها ئەو کەسانەی مراویەکە دەبینن بەڵام بە قورسی دەتوانن وێنەی کەروێشکەکە ببینن ئاستی داهێنانیان کەمترە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا