حكومەتی عێراق بەدابەزاندنی نرخی دۆلار رازی نییە

پۆڵەتیك پرێس:
بەشیر حەداد جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، حكومەتی عێراق سوورە لەسەر ئەو نرخەی بۆ دینار بەرانبەر دۆلار دیاریكردووە.

بەشیر حەداد رۆژی شەممە لەمیانی لێدوانێكی رۆژنامەوانی راشیگەیاند، لەكۆبوونەوەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق‌و وەزیرانی دارایی‌و نەوت، باسی نرخی دۆلار كراوە.

جێگری سەرۆكی پەرلەمان لەمیانی قسەكانی ئەوەی ئاشكراكرد، كە پێشنیازی چەند پەرلەمانتارێكیان داوە بە وەزیری دارایی بۆ كەمكردنەوەی نرخی دۆلار بەرانبەر دینار، بەڵام پێشنیازەكان رەتكراوەتەوە.

ماوەی رابردوو بانكی ناوەندی عێراق، بۆ كەمكردنەوەی كورتهێنانی دارایی نرخی دیناری بەرانبەر دۆلار دابەزاند، كە ئەوە ئێستا كاردانەوەی دروست كردووەو داوا دەكرێت، نرخەكەی وەك پێشووی لێبكرێتەوە.

بەشیر حەداد، لەبارەی پشكی هەرێمیش لەپرۆژەیاسای بودجەی عێراق رایگەیاند، كە باسی ئەو پرسە نەكراوە، بەڵام جەختیكردەوە، كە لیژنەی دارایی دەنگی لەسەر پشكی هەرێم لەبودجە داوەو ناكرێت لێی پاشگەزببنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا