تاڵیبان لە ماوەی 72 کاتژمێری داهاتوودا کابول کۆنترۆڵ دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی پێشبینی دەکات، تاڵیبان بتوانێت لە ماوەی ٧٢ کاتژمێردا کابولی پایتەختی ئەفغانستان کۆنترۆڵ بکات.

ڕۆژی شەممە سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی بە میدیا جیهانیەکانی ڕاگەیاند”پێشبینی دەکرێت کابولی پایتەختی ئەفغانستان لە ماوەی 72 کاتژمێری داهاتوودا لەلایەن تاڵیبانەوە کۆنترۆڵ بکرێت”.

ئەندامێکی ئەنجومەنی ناوخۆی ئەفغانستان اەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند”تاڵیبان کۆنترۆڵی شاری بێڵیان کردووە کە نزیکەی ٧٠ کیلۆمەتر دوورە لە کابولی پایتەختەوە”.

هەروەها سەرچاوە سەربازیەکانی ئەمریکا پێشبینی ئەوەیان کردووە، تاڵیبان لە ماوەی مانگێگدا بتوانێت تەواوی بەشەکانی ئەفغانستان کۆنترۆڵ بکات، بەڵام لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا چەکدارەکانی ئەو گروپە بەشەکی زۆری باکورو ڕۆژ ئاوای وڵاتەکەیان کۆنترۆڵ کردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا