مانگە دەستکردەکان پێشێلکارییەکی دیکەی ئەتۆمی ئێران ئاشکرا دەکەن

پۆڵەتیک پرێس

لە وێنەیەکی مانگە دەستکردەکاندا دەرکەوتووە، دەسەڵاتدارانی ئێران هەستاون بە بنیادنانی بنکەیەک لەژێر زەوی لەناو وێستگەی ئەتۆمی فوردو.

ئاژانسی ئەسۆشییەیتد پرێس رۆژی هەینی رایگەیاند چەند وێنەیەکی بەدەست گەیشتووە، ئەوە ئاشکرا دەکات، ئێران دەستیکردووە بە بنیادنانی بنکەی ژێرزەمینی لەناو وێستگەی ئەتۆمی فوردو و تا ئێستا دیار نییە ئامانج لەم هەنگاوەی ئێران چییە.

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەش کرد، هەر هەنگاوێک لە وێستگەی فوردو، رەنگە ببێتە مایەی دڵەڕاوکێی نوێ لە رۆژەکانی کۆتایی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا.

باسی لەوەش کرد، ئێران تا ئێستا بە ئاشکرا باسی لە بنیادنانی وێستگە ژێرزەمینییەکە نەکردووە، بەڵام لە وێنەی مانگە دەستکردەکەی کۆمپانیای ماکسار تێکنۆلۆجیدا دەرکەوتووە، بنکە ژێرزەمینییەکە لە بەشی باکوری رۆژئاوای فوردو بنیاد دەنرێت و دەکەوێتە نزیک شاری قوم لە ئێران.

لە ماوەی رابردوودا، بەهۆی پێشێلکارییە ئەتۆمییەکانییەوە، ئەمریکا چەندین جار سزای قورسی بەسەر ئێراندا سەپاند.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا