ساڵی رابردو 662 كەس لە هەرێم بە رووداوی هاتوچۆ گیانیان لە دەستداوە

پۆڵەتیك پرێس

هاتوچۆی هەرێم ئاماری رووداوەكانی هاتوچۆی لە ساڵی 2021 بڵاوكردەوەو رایگەیاند، لەو ساڵەدا زیاتر لە چوار هەزار رووداو رویانداوەو بەهۆیانەوە 662 كەس گیانیان لە دەستداوە.

عەمید ئەسعەد مەلا كەریم، وتەبێژی هاتوچۆی هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە، ساڵی 2021 زیاتر لە 122 هەزار ئۆتۆمبێل لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی شارەكان تۆماركراون.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لە ئێستا كۆی گشتی ئۆتۆمبێل لە هەرێمی كوردستان گەیشتووەتە یەك ملیۆن و 961 ئۆتۆمبێل.

هاوكات باسی لەوەكردووە، ساڵی رابردو چوار هەزار و 119 روداوی هاتوچۆ رویانداوەو بەهۆیانەوە662 كەس گیانیان لەدەستداوە، هەروەها 7 هەزار و 121 كەسی دیكەش برینداربون.

ساڵانە بەهۆی روداوەكانی هاتوچۆوە لە هەرێم بە سەدان كەس دەبنە قوربانی، زۆركات بەرپرسانی هاتوچۆ زۆربوونی ئەو روداوانە بۆ پابەندنەبوونی شۆفێران بە رێنماییەكانی هاتوچۆ دەگەڕێننەوەن لە بەرانبەریشدا شۆفێران و هاوڵاتیان هۆكارەكەی بۆ خراپی رێگاوبانەكان و نەبوونی پلانی حكومەت بۆ چاككردنی شەقامەكان دەگەڕێننەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا