بەریتانیا پاش 100 ساڵ رێگە بە سەربازەکانی دەدات ریش بەردەنەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سوپای بەریتانیا رێگە بە هێشتنەوە و بەردانەوەی ریش لەناو ریزەکانی دەدات بەو مەرجەی پاک و رێک بێت و بەردەوام پشکنینیان بۆ بکرێت.

لە هەنگاوێکی نوێی سوپای بەریتانیا بۆ گرتنی سەرباز و پڕکردنەوەی ریزەکانی کە ماوەیەکی زۆرە بەدەستییەوە دەناڵێنێت، هێشتنەوە و بەردانەوەی ریشی پاش 100 ساڵ لە ریزەکانی ئازاد کرد.

بڕیارەکە لە پێشنیازێکی گرانت شاپس، وەزیری بەرگریی بەریتانیاوە سەریهەڵدا پاش ئەوەی بڕیاری قەدەغەکردنی هێشتنەوەی ریش گرت و بە ”پێکەنیناوی” ناوبرد و رایگەیاند کە سەربازان دەتوانن بە ریشیشەوە بەشێوەیەکی چالاکانە شەڕ بکەن و فەرمانەکانیان جێبەجێبکەن.

لێپرسراوانی باڵای سەربازیی سوپای بەریتانیا ئاماژەیان بەوەداوە، سوپاکە رێگە بە سەربازەکانی دەدات لەوەی ئازادانە ریش بهێڵێنەوە بەو مەرجەی پاکوخاوێن بێت و لە 2.5 سانتیمەتر درێژتر نەبێت، هەروەها ماوە ماوە پشکنینی بۆ بکرێت.

سەرباڕی بڕیاری ئازادکردنی بەردانەوەی ریش لەناو سوپای بەریتانیا، ئاماژە بەوەشدراوە کە سەربازان پێویستە ملکەچی بڕیاری سوپا بن لەکاتی بەڕێوەچوونی هەندێک رێوڕەسمی تایبەتییدا ئامادەییان هەبێت ریشیان بتاشن.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا