هۆشداريى لە هەمواركردنەوەی یاسای بانكی ناوەندی دەدرێت

پۆڵەتیك پرێس

ئەندامێكی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق ئاشكرایكردووە، دەتوانن لە ماوەی تەنها شەش رۆژدا یاسای تایبەت بە بانكی ناوەندی هەموار بكەنەوەو گۆڕانكاری لە دەسەڵاتەكانیدا بكەن دواتر پەرلەمان بڕیار لەسەر ئاڵوگۆڕی دراوەكان بدات.

حسێن عەقابی ئەندامی لیژنەی یاسایی لەپەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە، گۆڕینی رێژەی ئاڵوگۆڕ لە یاساكەدا بەهای بانكی ناوەندی عێراقە، بەڵام شەرعییەتدان بەهەر خەرجییەك یان داهاتێك كاری یاسادانانە، لە ژێر دەسەڵاتی یاساداناندایە، بەڵام بانكی ناوەندی دەسەڵاتی لاوەكییە.

وتیشی، “پەرلەمان ئەو دەسەڵاتی دادوەرییەی لە یاسای بانكی ناوەندی پێداون، دەتوانن لەماوەی شەش رۆژدا یاساكە هەمواربكەنەوەو دەسەڵاتی بانكی ناوەندی كەمبكەنەوە”.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەئێستادا پاراستنی سەقامگیری ئابوری بازاڕی عێراق لە ئەستۆی بانكی ناوەندییە، نەك بەرزكردنەوەی نرخی دراوەكان و دروستكردنی بارگرانی لەسەر خەڵكی عێراق، چونكە گۆڕینی ڕێژەی ئاڵوگۆڕی دینار بەرانبەر دۆلار، لە 60٪ی خەڵكی عێراقی توشی كێشەكردووە پێویستە حكومەت دان بەو هەڵەیەدا بنێت و بڕیاری ئاڵوگۆڕی دراوەكان بەتایبەت بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار پێچەوانە بكاتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا