بانكی ناوەندی بە ئامانجی جێگیركردنی نرخی دۆلار بڕیاریدا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بانكی ناوەندیی عێراق بە ئامانجی جێگیركردنی نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی دۆلاری زیاتر دەخاتە بازاڕەوە. بەم شێوەیەش چاوەڕوان دەكرێت بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلار بەرزببێتەوە.

بەگوێرەی نووسراوێك كە رۆژی یەكشەممە 4-12-2022، لەلایەن د. عەمار حەمەد خەلەف، جێگری پارێزگاری بانكی ناوەندی بە وەكالەت ئاراستەی هەموو بانكەكان و كۆمپانیاكانی گۆڕینەوە دراو و كۆمپانیاكانی كڕین و فرۆشتنی دراوی بیانی كراوە، تێیدا ئاماژە بەوە كراوە: بە ئامانجی بەدیهێنانی سەقامگیری لە ئاستی گشتی نرخەكان و نرخی فرۆشتنی دۆلار و جێبەجێكردنی زیادبوونی داواكاریی لەسەر دراوی بیانی لە بازاڕی نێوخۆیدا، بڕیاریدا فرۆشتنی دۆلاری هەفتانە زیاد بكات.

فرۆشتنی دۆلار لە رۆژی دووشەممە 5-12-2022وە بەمشێوەیە زیاد دەكرێت:

– كۆمپانیای گۆڕینەوەی دراو A، بڕی هەفتانەی بە دۆلار 1،800،000

– كۆمپانیای گۆڕینەوەی دراو B، بڕی هەفتانەی بە دۆلار 750،000

– كۆمپانیای نێوەندكار C، بڕی هەفتانەی بە دۆلار 80،000

– بانك، بڕی هەفتانەی بە دۆلار 200،000

بانكی ناوەندیی عێراق دووپاتیدەكاتەوە، ئامادەیە تەواوی پێویستی هاووڵاتیان لە دراوی بیانی دابین بكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا