بانكی ناوەندی بەفەرمی بەهای دۆلاری جێگیركرد

پۆڵەتیك پرێس

پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراقی بەهای دۆلاری بەرامبەر دیناری عێراقی چەسپاند.

لە نوسراوێكدا كە واژوی مستەفا خالد موخیف پارێزگاری بەوەكالەتی بانكی ناوەندیی لەسەرەو ئەمڕۆ 20ی مانگ بڵاوكراوەتەوە دەركەوتووە، نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە 145 هەزار دیناری عێراقی دیاریكردووە.

هاوكات نرخەكانیان لە وەزارەتی دارایی و بانك و دامەزراوە گشتییەكانیش خستوەتەڕوو، بەجۆرێك كە 1450 نرخی كڕینی دۆلارە لە وەزارەتی دارایی هەروەها 1460 نرخی فرۆشتنی دۆلارە بە بانكەكان لەڕێگەی زیادكردنی فەرمی.

هاوكات بەپێی نوسراوەكە، 1470 نرخی فرۆشتنی دۆلارە لەلایەن بانكەكان و دامەزراوە داراییە نابانكییەكان بە هاوڵاتییان.
جەخت لەوەشكراوەتەوە ئەو نرخانەی دیاریكراون، جێگیرن و ناگۆڕدرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا