وەزیری دارایی و بەڕێوەبەری بانكی ناوەندی عێراق بانگێشتی پەرلەمان دەكرێن

 پۆڵەتیك پرێس

پەرلەمانتارێكی دەوڵەتی یاسا ئاشكرای كرد، به هۆی بەرزبونەوەی بەهای دۆلاره بەرانبەر بەدیناری عێراقی وەزیری دارایی عێراق و پارێزگاری بانکی ناوەندی لەپەرلەمان ڕووبەڕووی لێپرسینەوە دەبنەوە.

كاتع ركابی پەرلەمانتاری دەوڵەتی یاسا بە میدیاكانی عێراقی ڕاگەیاند” ئەنجومەنی نوێنەران لە 20 ی نیسان دەست بە دانیشتنەکانی دەکاتەوە و جوڵەیەکی پەرلەمانی هەیە بۆ دانانی وادەی لێپرسینەوە لە عەلی عەلاوی وەزیری دارایی و مستەفا غالب پارێزگاری بانکی ناوەندی .

وتیشی:” لە خولی نوێی یاسادانان چەندین دۆسیەی گرنگ هەن تا لەسەری لێپرسینەوە لە وەزیری دارایی و پارێزگاری بانکی ناوەندی بكرێت گرنگترینیان بەرزکردنەوەی بەهای دۆلارە بەرامبەر دیناری عێراقی”.

پێشتر لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق تەئکیدی کردەوە یاسای بودجەی گشتی 2021 ی عێراق هیچ هەموارێک بۆ مادەکانی ناكرێت.

لیژنەکە ئاماژەی بەوەدا کە ڕێژەی ئاڵوگۆڕی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی جێگیرە و ناکرێت تەحەدای تێدا بکرێت ، ئەوەشی باسدەكرێت کە ئەوپەرەگرافە لەیاسای بودجەدا نییەلەبەرچاوناگیرێت چونكە بڕیارێکە لەلایەن حکومەت و بانکی ناوەندییەوە دەرچووە و هیچ سەرپێچییەکی یاسای یان دەستووری تێدا نییە .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا