هامستەرێک ژیانی هاوڕێکەی ڕزگار دەکات

پۆڵەتیک پرێس

هامستەرێک بەناوی ستالین ژیانی هاوڕێ کچەکەی کە تەمەنی ٤٣ ساڵە ڕزگار دەکات.

ئەندریا لانگ هاوڕێ بەڕیتانیەکەی لەکاتی پاککردنەوەی قەفەزەی ئاژەڵە ماڵییە بچووکەکەیدا ستالین گاز لە دەستی دەگرێت، کاتێک پەنجەی ئاوساوە و کێم لە برینەکە هاتۆتە دەرەوە سەردانی پزیشکی کردووە و ئەنتیبایۆتیکیان بۆ نووسیوە.

دوای بەکارهێنانی دەرمانەکان شینبوونەوە لەسەر دەستی دەرکەوتووە، بۆیە بڕیاریداوە سەردانی پزیشک بکاتەوە هەتا بزانێت هۆکارەکەی گازەکەی ستالینە، لەئەنجامدا پزیشەکەکە پێی وتووە توشی نەخۆشییەکی ترسناک بووە ئەویش ڕێژەیەکی بەرزی پڕۆتینی مەییوە لەخوێندا، ئەمەش ئەگەری جەڵتەی خوێن زیاد دەکات و هەندێک کات دەبێتە هۆی مردنیش.

ئەندریا دەڵێت: سوپاسی هامسترەکەم دەکەم بۆ ئەو گازە، چونکە ئەگەر ئەو ڕوداوە نەبوایا سەردانی پزیشکم نەدەکرد و نەمئەزانی توشی نەخۆشییەکی ترسناکی خوێن بووم، ئێستا ناوی ناوە دکتۆرە ستالین، دەستیشی لێنادات هەتا دەستکێش لەدەست نەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا