نرخت بلیتەکانی سەردانیکردنی گۆڕی شاژنە ئیلیزابێس ڕەخنەی لێدەگیرێت

پۆڵەتیک پرێس

نرخی بلیتەکانی سەردانیکردنی گۆڕی شاژنە ئیلیزابێسی دووەم، کە لەلایەن خێزانی شاهانەییەوە ڕاگەیاندرا بەهۆی زۆریەکەیەوە، کۆمەڵێک ڕەخنە و باسێکی زۆری لە بەڕیتانیا بەدوادا هات لەکاتێکدا خەڵکەکەی تووشی قەیرانی خنکێنەری ئابووری بوون.

خێزانی شاهانەیی بەڕیتانیا کردنەوەی بەشێک لە قەڵاکانی بەڕووی گەشتیار و میوانەکاندا ڕاگەیاند، وەک قەڵای وندسۆر کە دەکەوێتە کڵێسای سانست جۆرج کە شاژنی لێنێژراوە، نرخی بلیتەکان لە کۆتایی هەفتەدا 28.5 جونیەی ئستەرلینیە کە دەکاتە نزیکەی 32دۆلار، ڕۆژەکانی دیکەی هەفتە نرخەکەی 26.5 جونیەی ئستەرلینیە بەنزیکەیی دەکاتە 30 دۆلار.

نرخی بلیتەکان ڕەخنەیەکی زۆری لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لێکەوتەوە، بەشێک لە خەڵک وتیان ئەم نرخانە وەک سوودوەرگرتنێکی بازرگانی لە گۆڕی شاژن لە هیچ بارودۆخێدا قبوڵ ناکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا