جۆ بایدن دەبێتە فریادرەسی كورد؟

پۆڵەتیك پرێس- لاڤە واحید
رۆژ بەرۆژ چاوەكان زیاتر دەچنە سەر هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا، چونكە زیادەڕەوی نییە ئەگەر بوترێت ئەنجامی ئەو هەڵبژاردنە هاوكێشەی جیهان دەگۆڕێت.

ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەمریكا چۆن بۆ جیهان گرنگی هەیە بۆ كوردیش لەهەر چوار پارچەی كوردستان گرنگی خۆی هەیەو رەنگە سەرۆكی داهاتووی ئەمریكا لەماوەی چوار ساڵی سەرۆكایەتییەكەی چارەنووسی كورد بەلایەكدا بخات.

لە هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆكایەتی ئەمریكادا، جۆ بایدن كاندیدی دیموكراتەكان ركابەری سەرەكی دۆناڵد ترامپ دەبێت، بایدن لەبەرانبەر تاقیكردنەوەیەكی راستەقینەدا دەبێت بەرانبەر بە هەست و سۆزی كوردەكان، بەتایبەت لەبەرانبەر ئەوەی، ئایا هاوكاری كرداری لەگەڵ بەغدا و ئەنقەرە نابێتە پاڵنەر بۆ ئەوەی كەمتر بە كوردەكانەوە پابەندبێت؟

گۆڤاری “The National Interest”ی ئەمریكی راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە تێیدا هاتووە، جۆن بۆڵتۆن لەكتێبی “The Room Where It Happened” ئاماژەی بەوە كردووە، دۆناڵد ترامپ لە باسی كوردەكاندا وتویەتی: “حەز بە كوردەكان ناكەم”، هاوكات، دوو جار داوای كردووە هێزەكانی ئەمریكا لە رۆژئاوای كوردستان بكشێتەوە، تا هاوپەیمانانی واشنتۆن كوردەكانی رۆژئاوا بەجێبهێڵن خۆیان كێشەی خۆیان چارەسەر بكەن، سەرباری ئەو قوربانیانەی لەرووبەرووبوونەوەی رێكخراوی داعشدا داویانە.

 

ئێستا جۆرێك لەبێ‌ هیوایی لەبەرانبەر ترامپ هەیە، بەوەی ئەگەر ببێـتەوە بەسەرۆكی ئەمریكا، هەمان سیاسەت بەرانبەر كورد پەیڕەو دەكاتەوە

 

بۆیە ئێستا جۆرێك لەبێ‌ هیوایی لەبەرانبەر ترامپ هەیە، بەوەی ئەگەر ببێـتەوە بەسەرۆكی ئەمریكا، هەمان سیاسەت بەرانبەر كورد پەیڕەو دەكاتەوەو شتێكی نوێی پێنابێت، بەڵام پرسیارەكە ئەوەیە، ئایا بایدن ببێتە بەسەرۆكی ئەمریكا چی بۆ كورد دەكات؟

كوردو بایدن
لەماوەی ئەو ١٥ ساڵەی جۆ بایدن لەلیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پەرلەمانی ئەمریكا بەسەری بردووە، گرینگیپێدانێكی زۆری بۆ كوردەكان دەربڕیوە، بەتایبەت لەعێراق، ئەو وڵاتەی، كە ٢٤ جار وەك جێگری سەرۆك سەردانی كردووە.

لەگەڵ ئەوەی پێشتر، بایدن وا پێناسەی پارتی كرێكارانی كوردستانی كردووە، كە “رێكخراوێكی تیرۆستییە”و بە رێكخراوی داعش بەراوردی كردوون، بەڵام حكومەتەكەی رەجەب تەیب ئەردۆغان و میدیاكانی سەر بەو سیاسەتە بەشێوەیەكی دوژمنكارانە مامەڵەیان لەگەڵ ئەم بابەتەدا كردووەو لە ساڵی ٢٠١٦ كۆمەڵێك تۆمەتیان داوەتە پاڵ بایدن، كە لایەنگری پارتی كرێكارانی كوردستانە.

بەپێی زانیارییەكانی گۆڤارەكە ئەمە بەو واتایە دێت، گرینگیدانی بایدن بەكورد كاریگەری دەكاتە سەر سیاسەتی دەرەوەی لەئەگەری گەیشتنی بە پۆستی سەرۆكایەتی ئەمریكا.

گۆڤارەكە باسی لەوەش كردووە سیاسەتی پێشبینیكراوی بایدن بەرانبەر بە كورد دەكەوێتە ژێر تاقیكردنەوەوە بەجۆرێك رەنگە ببێتە هۆی بەرپەرچدانەوەی توركیا، سوریا، ئێران و عێراق.

جۆناسان گویەر لە “American Prospect” رەخنەی لەسیاسەتی دەرەوەی بایدن گرتووە بەوەی، كە “لاپەڕەیەكی سپییە”، بەوەی زۆرێك لە راوێژكارە ناكۆكەكان لە زۆر رووەوە لەناو دامەزراوەی ئاسایشی نیشتمانیدا سیاسەتی خۆیانی لەسەر تۆماردەكەن.

لە ساڵی ٢٠٠٣دا، بایدن یەكێك بوو لەوانەی تامەزرۆی داگیركردنی عێراق بوو، لە ساڵی ١٩٩١یشدا، دەنگی ناڕازی بوو بەرانبەر بە جەنگی كەنداو و وا پێناسەی كرد، “هەڵەیەكی ناپەسەندە، كە وڵاتەكەی لە ساڵانی داهاتوودا باجەكەی دەدات.”

گۆڤارە ئەمریكییەكە ئاماژەی بەوەش كردووە، عێراق لای بایدن گرنگییەكی زۆری هەبووە، بەتایبەت لەكاتی دەركەوتنی باراك ئۆباما سەرۆكی پێشووی ئەمریكا لە وڵاتەكەدا.

بەجۆرێك جێمیس جێفری، كە ئێستا لە پلەی نێردراوی تایبەتی ئەمریكا لەسوریا كاردەكات، ستایشی كاندیدەكەی دیموكراتەكانی كردووە، لەكاتێكدا بایدن پەیوەندی لەگەڵ نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق باش نەبووە، كەچی زیاتر پەرەی بەپەیوەندییەكانی لەگەڵ كورددا داوە و لەنێویشیاندا جەلال تاڵەبانی و مەسعود بارزانی.

 

بایدن پەیوەندی لەگەڵ نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق باش نەبووە، كەچی زیاتر پەرەی بەپەیوەندییەكانی لەگەڵ كورددا داوە و لەنێویشیاندا جەلال تاڵەبانی و مەسعود بارزانی

 

بەپێی زانیارییەكانی بێن رۆدس جێگری راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی پێشووی ئەمریكا، هاوڕێیەتی نێوان بایدن و بارزانی دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە ٢٠ ساڵ، بەجۆرێك، كە بایدن ناوی وەچەكانیشی دەزانێت.

لەكاتێكدا گەشەسەندنی رێكخراوی داعش ئەو مەترسییانەی ئاشكراكرد، كە رەنگە ببنە هۆكاری كشانەوی ئەمریكا، جێفری دەڵێت: تاكە دەنگی ژیرانە بایدن بوو، كە داوای مانەوەی هەزاران سەربازی ئەمریكی كرد لە وڵاتەكە، لەگەڵ ئەوەی ئۆباما لەسەر بڕیارەكەی سور بوو، تەواوی سەربازەكانی گەڕاندەوە، لەگەڵ پاڵپشتی واشنتۆن بۆ هێزەكانی سوریای دیموكرات، كە چەندین چین و توێژی جیاوازی تێدایە لەناویشیاندا كورد، بایدن رەتیكردەوە یەكەكانی پاراستنی گەل بەرێكخراوێكی تیرۆرستی پێناسە بكات بەهۆی پەیوەندییەكەوە، كە لەگەڵ پەكەكە هەیبوو، ئەمەش حكومەتی توركیای بێزار كرد.

لە ساڵی ٢٠١٤شدا، ئەنقەرە بە لێدوانەكانی بایدن هەراسان بوو، كە دەیوت، توركیا و هاوپەیمانانی دیكەی ئەمریكا، بە ملیۆنان دۆلار و هەزاران تەن چەكیان تەرخان كردووە بۆ هەر لایەنێك، كە ئامادەبێت بەرانبەر ئەسەد بجەنگێت، ئەمەش بەس بوو بۆ ئەوەی ئەردۆغان دڵنیابێتەوە لەوەی، بایدن نەك تەنیا پاڵپشتی كوردە، بەڵكو دوژمنی توركیاشە، كاتێكیش لە ساڵی ٢٠٠٨ ئۆباما بایدنی وەك جێگری خۆی دیاریكرد، میدیاكانی توركیا ئەوەیان بڵاوكردەو،ە كە بایدن “دوژمنی توركە”، نەك لەبەر ئەوەی، كە پاڵپشتی كورد دەكات، بەڵكو پاڵپشتی یۆنانی و ئەرمەنییەكانیش دەكات.

لە ساڵی ٢٠١٥دا، لەماوەی سەردانی كۆتا جاری بایدن بۆ دەرەوە، بارزانی وا ستایشی كرد، كە “هاوڕێی گەلی كوردە”، ئەمەش لەمیانی دیدارێكیاندا لە كۆڕێكی ئابووری لە داڤۆس.

لە كۆتاییەكانی ساڵی ٢٠١٧شدا بایدن داوای كرد، “ئەمریكا كاری زیاتر لە بەرژەوەندی كوردەكاندا بكات”، لە كاتێكیشدا لێیانپرسی ئەی خۆت بۆ ئەمەت نەكرد كاتێك جێگری سەرۆكی ئەمریكا بوویت؟ وتی: “بەهۆی توركیاوە.”

لە مانگی ١٠ی ساڵی ٢٠١٩شدا، لەكاتێكدا ترامپ بڕیاریدا هێزە ئەمریكییەكان لە ناوچە سنورییەكانی روژئاوای كوردستان بكشێنێتەوە، كە كارئاسانی بۆ توركیا و هێزە چەكدارەكانی كرد هێرش بكەنە سەر یەكینەكانی پاراستنی گەلی كورد، بایدن نووسی: ترامپ هێزەكانی سوریای دیموكرات، كورد و عەرەبە ئازاكانی فرۆشت، كە لەگەڵماندا لە شەڕی دژی داعش جەنگان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا