مالیکی پێشوازی لە هێرشەکانی حەماس بۆسەر ئیسرائیل دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسای عێراق پێشوازی لە هێرشەکانی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل دەکات و دەڵێت، بە شانازی و پێزانینەوە چاودێری هێرشەکە دەکات.

ئەمڕۆ شەممە، 7ی تشرینی یەکەمی 2023، نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسای عێراق رایگەیاند، بە شانازی و پێزانینەوە چاودێریی هێرشی ئازا و پلانی سەرکەوتووی هێزەکانی قەسام و برایانی موجاهیدان لە گرووپە چەکدارە موجاهیدەکانی دیکە دژی داگیرکاری زایۆنی دەکەین.

نووری مالیکی دەڵێت، ئەو ئۆپەراسیۆنە لە دەرەوەی توانا و بیرکردنەوەی “هێزەکانی داگیرکار و  حکومەت و دوژمن بووە، لە رێگەی ئاراستەکردنی هەزاران مووشەک و دزەکردنی ژمارەیەک موجاهیدی فەلەستینی بۆ قووڵایی قەوارە و کۆنترۆڵکردنی بنکەیەکی سوپای داگیرکار و بەدیلگرتنی ژمارەیەک سەربازی زایۆنی.

ئەوە لەکاتێکدایە، بەیانیی ئەمڕۆ شەممە، 7ی تشرینی یەکەمی 2023، سوپای ئیسرائیل لە راگەیەندراوێکدا وتی، ژمارەیەک چەکدار لە کەرتی غەزەوە دزەیان کردووەتە ناو خاکی ئیسرائیل، دوای ئەوەی دەیان مووشەک لەوێوە ئاراستە کران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا