پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەندامێکی لیژنەى دارایی لەپەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، بەپێی ڕاپۆرتێکی نھێنی کە بۆ دامەزراوەی ئەتڵەنتیکی توێژینەوەی ئەمریکا ئەنجامدراوە (١٢٥ بۆ ١٥٠ ) ملیار دۆلاری عێراق ئێستا لەدەرەوەی عێراقە.
سۆران عومەر ئەندامی لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق لە پەڕەی خۆی لە فەیسبووک بڵاویکردەوە، بەپێی ڕاپۆرتێکی نھێنی کە بۆ دامەزراوەی ئەتڵەنتیکی توێژینەوەی ئەمریکا ئەنجامدراوە (١٢٥ بۆ ١٥٠ ) ملیار دۆلاری عێراق ئێستا لەدەرەوەی عێراقە.
ئاماژەى بەوەشکردوە، لەچەندین وڵاتی جیاواز کە زۆرینەی بەشێوەی نامەشروع بەدەستھاتووەو بەسپیکردنەوە براوەتە دەرەوە، بەنمونە تەنھا لەلەندەن دا بەپارەی دزراوی عێراق (بەھەرێمیشەوە) بایی (١٠) ملیار دۆلار تەنھا موڵک کڕدراوە.
ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت، چاوەڕێی ئەوە دەکرێ وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا کۆمەڵێک کەس و کۆمپانیاو بانک بخاتە لیستی OAFC کە پارەیان سپیکردۆتەوە!
وەک چۆن ساڵی ٢٠١٨ بانکی بلاد الاسلامی و سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنەکەی ( ئاراس حەبیب)ی خستە لیستی OAFC نوسینگەی کۆنترۆڵی سەروەت و سامانی بیانی.
ئەندامەکەى لیژنەى دارایی عێراق روونیکردوەتەوە، عێراق لەڕیزی ئەو ١٥ وڵاتەدایە کە لەوەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا لەلیستی نوسینگەی کۆنترۆڵکردنی سەروەت و سامانی بیانیدایە.