ئایندەی هەرێم بەكوێ دەگات؟

سەرنج بدە حكومەت كوردستان بەرە و چ هەڵدێرێك دەبات، لە سەرەتای ڕووخانی سەدامەوە تاساڵی ٢٠١٢ نەوتی كوردستانیان دەفرۆشت و سەدا ١٧% بودجەی عێراقیشیان بۆ دەهات، بانگەشەی ئەوەیان دەكرد ئەزمونی هەرێم بگوازنەوە بۆ عێراقی عەرەبی

ئێستا لەسایەی حیكمەتیاندا نەك سەدا ١٧% تەنانەت سەدا ١٢% بە كوردستان ڕانابینن، چونكە سەرەتا كورد لە بەغداد وەك نەتەوە مامەڵەی لەگەڵدا دەكرا

بەڵام لە دوای ساڵی ٢٠١٣ وەك حیزب مامەڵەیان دەكرد، ئێستاش پێناسە حیزبیەكەیان لەدەستداوە و وەك بازرگان سەیر دەكرێن، ڕۆژ بەڕۆژ ئەزموونی هەرێم زیاتر دادەڕزێت و هاوڵاتیانیشی لە چەند كەمپێكی زۆرە ملێدا دەستبەسەرن، كەناویان لێناوە شار.

حكومەتەكەشی وەك كۆمپانیەكی پشكدار بەڕێوە دەبرێت بێ گوێدانە خەڵك و ئامانجە نەتەوەییەكان سەرقاڵی بازرگانی و تاڵانكردنی سامان و خاك و دار و باری كوردستانە.

ئەو كەمینەیەی دەسەڵات كە ژیرن و لە خەمی ئەزموونی هەرێمدان پێویستە هەست بەمەترسیەكان بكەن و بەرلەوەی مەركە گورگ بیخوات دەبێت ڕێگری بكەن، ئەگەرنا لاكەكەی بەكەڵكی هیچ لایەك نایەت.

سەنگەر سەید قادر

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا