پۆڵەتیک پرێس
وەزارەتی تەندروستی فەڕەنسا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممه کۆرۆنایەکی گۆڕاوی نوێ لە باکوری وڵاتەکەی دەرکەوتووه.
وەزارەتی تەندروستی لە بەیاننامەکەیدا ئەوەشی ڕونکردەوە، ئەنجامی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دهریاننهخستووه ئەم جۆرە ترسناکترە و زوتر بڵاودەبێتەوە یاخود نا.
روونیشیکردووەتەوە ئەم جۆرە نوێیە لە سەنتەرێکی پزیشکی شاری لانیۆن دەرکەوتووە، هاوكات هیچ زانیارییەکی زیاتری لەبارەوە نەخستۆتەڕوو.