پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ دووشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە و چەند بابەتێک تاوتوء دەکات کە یەکێکیان پەیوەستە بە دامەزراندنەوە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویکردەوە، بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکە، تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی كارە ستراتیژییەکانی وەزارەتی پەروەردە.
هاوکات، بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی رەشنووسی پڕۆژە یاسای بەرکارکردنی بەرەنگاربوونەوەی شتنەوە و مایە و مایەدارکردنی تیرۆری فیدراڵی.
لە بڕگەی سێیەمی کۆبوونەوەکەشدا کردنەوەی دامەزراندن و تۆمارکردنی کۆمپانیاکانی بواری دەرمان و پێداویستییە پزیشکییەکان دەخرێتەڕوو.
جێی ئاماژەیە لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆشدا قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران و تیمی یەکێتی بەشداری ناکەن و بایکۆت ناشکێنن.