پۆڵەتیك: سپۆڕت
پاش ئەوەی لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوو بە هۆی دوو بڕیاری هەڵەوە وەرزشی كوردستان زیانی زۆری بەركەوت و پەكخرا بە هۆی دەست تێوەردانی حیزبییەوە.
ئەمڕۆ یەك شەممە 27/9/2020 بە فەرمانی هەردوو حیزبی دەسەڵاتدار بەرپرسانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان كۆبوونەوەیەكی تایبەتی ناكاتیان ئەنجامدا و تیایدا وەك ئەوەی لەوەو پێش هیچ ڕووی نەدا بێت و كێشەكان تەنها قسەی ڕادیۆ بوو بن كۆمەڵێك بڕیاریان دەركرد بەدەر لەوەی بگەڕێنەوە بۆ خاڵە چەق بەستووەكانی فیدراسۆنەكەی بێ ئەرزش كرد و ئەجیندای وەرزی نوێی خولەكانی كوردستانیان ڕاگەیاند كە لە ماوەی 2 مانگی داهاتوو دەست پێ بكەنەوە.
سەفین كانەبی سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێ ئاشكرای كرد كە داوایان لە وەزارەتە پەیوەندیدارەكان و لیژنە تەندروستییەكان كردووە كە ڕێگە بدەن دەرگای یاریگاكان بە ڕووی وەرزش و وەرزشەوانان بكرێتەوە و خولەكان بەڕێوە بچنەوە.
دواتر هادی كەریم جێگری سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێ ڕایگەیاند كە یانەی نەورۆز هەر بە پاڵەوانی ماوەتەوە و پاڵەوانی كوردستانە، بەڵام بە بێ بەخشینی خەڵات بەو یانەیە هەروەك ڕاشیگەیاند كەوا یانەی ئارارات كە بەشداری خولی نایابی نەكرد دەگەڕێندرێتەوە نێو یانەكانی خولی نایاب و دانابەزێندرێت بۆ خولی خوارتر.
نووسراوی ڕەسمی لە پەیجی یەكێتی تۆپی پێ وە:
کۆبونەوەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان کۆتایی ھات و ئەو بڕیارانە دران.
بڕیاردرا خولی نایابی کوردستان وەرزی ٢٠٢٠-٢٠٢١ لە بەرواری ٢٦/١١/٢٠٢٠ بەڕێوە دەچێت
خولی پلە یەکەکانی کوردستان لە ٣٠/١١ بەڕێوە دەچێت
خولی فوتساڵی کچان ١٣/١١ دەست پێ دەکات.
خولی نایابی تازەپێگەیشتوان لە ٢٧/١١ بەڕێوە دەچێت.
لە ھەفتەکانی داھاتووش قسە لە سەر خولی پلە دووەکان و پلە سێیەکان دەکرێت.
دانەر ئەسڵان