پۆڵەتیک پرێس
بەدەستهێنانی کێشێکی نمونەی پێویستی بە ئاگاداریەکی زۆر هەیە لە خواردن و وەرزشکردن، بۆ ئەوەی لەدوای دابەزاندنی کێش جارێکی دیکە کێش زیاد نەکاتەوە, دەتوانین سوود لە هەندێک خواردنەوە ببینین بۆ دابەزاندنی کێش، یەکێک لەوانەش خواردنەوەی سیر و لیمۆیە یارمەتی سوتاندنی چەوری کۆبۆوەی لەش دەدات و کێش دادەبەزێنێت.
خواردنەوەی سیر و لیمۆ سروشتییەو سودێکی زۆری بۆ لەش هەیە وەک، دابەزاندنی کێش، ڕێگریکردن لە قەبزی و ئاوسانی سک، ئاسان هەرسکردنی خواردن.
چۆنیەتی ئامادەکردن و بەکارهێنانی خواردنەوەی سیر و لیمۆ:
پێنج دەنک سیر، نیو کوپ ئاوی لیمۆ، دەسکێک مەعدەنوس، کەمێک گژنیش، سێ کوپ ئاو، هەمووی جوان تێکەڵ دەکەیت و دەیکەیتە سەر ئاگر هەتا دەکوڵێت، دواتر دایدەگریت کە سارد بوەوە دەیکەیتە دەفرێکەوە سەری دادەخەیت و بۆ ماوەی شەوێک لەەبەفرگردا دایدەتێیت، پاشان دەیپاڵێویت و دەیکەیتە شوشەیەکەوە لەبەفرگردا دایدەنێیت.
ڕۆژانە سێ پەرداخ لە گیراوەکە دەخورێتەوە ١٥ خولەک پێش هەر ژەمێک.