پۆڵەتیک پرێس
تەماتە یەکێکە لە سەوزەواتە سەرەکیەکانی چێشتخانە، لە بەشێکی زۆری خواردن و زەڵاتەکاندا بەکاردەهێنرێت و چەندین جۆری جیاوازی هەیە.
تەماتە جگە لەوەی چەند جۆرێکی جیاوازی هەیە ڕەنگی جیاوازیشی هەیە، تەماتە بچووکەکان کە بە تەماتەی شێوە گێلاسی ناودەبرێت سوودێکی زۆری بۆ جەستە هەیە ئەوانیش:
-دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکان.
-ڕێژەیەکی زۆر کانزا گرنگەکانی تێدایە کە جەستە پێویستی پێیەتی.
-سەرچاوەیەکی سەرەکی ڕیشاڵ، پڕۆتین و دژەئۆکسانەکانە.
-یارمەتی دابەزینی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵی خراپ دەدات کە ڕۆڵێکی گرنگی لە تەندروستی دڵ و دەمارەخوێنەکاندا هەیە.