کاریگەرییەکانی بیبەری تون لەسەر نەخۆشیەکانی دڵ و شەکرە

پۆڵەتیک پرێس

نەخۆشیەکانی دڵ و شەکرە کاریگەری لاوەکی زۆر لەسەر جەستە جێدەهێڵن، سیستمی خۆراکی تەندروست ڕۆڵێکی گرنگی لە ڕوبەڕوبونەوەی ئەو نەخۆشیانە هەیە، بیبەری تون کاریگەرییەکی زۆری لەسەر نەخۆشیەکانی دڵ و شەکرە هەیە.

توێژینەوە نوێیەکان دەریانخستووە بیبەری تون مەترسی توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ و شەکرە کەمدەکاتەوە، ئەو ماددانەی تێدایە کە یارمەتی کەمکردنەوەی ڕێژەی شەکر لەخوێندا دەدەن، بەشێوەیەکی گشتی توشبوون بە شەکرە لەجۆری یەک کۆنتڕۆڵ ناکرێت، بەڵام شەکرە لە جۆری دوو تاڕادەیەکی باش پەیوەندی بە سیستمی خۆراک و چالاکییەکانی ڕۆژانەوە هەیە.

chili - Malabar

بیبەری تون ڕێگری لە کۆبونەوەی چەوری لە دەمارەخوێنەکاندا دەکات بەمەش ڕێگری توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ و بەرزبونەوەی رێژەی کۆلسیتڕۆڵی خراپ دەکات، کە هۆکارێکن بۆ جەڵتەی دڵ و مێشک.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا