پۆڵەتیک پرێس
پەستانی خوێنی سروشتی 12/8، دابەزینی پەستانی خوێن بەهەمان شێوەی بەرزبونەوەی پەستانی خوێن سروشتی نییە و زیانی هەیە، دابەزینی پەستانی خوێن دەبێتە هۆ گێژبوون و لە هەندێک حاڵەتدا دەبێتە هۆی لەهۆش خۆچوون چەندین زیانی تەندروستی دیکەشی هەیە.
هۆکارەکانی دابەزینی پەستانی خوێن:
-کێشە تەندروستیەکانی دڵ
-کەمخوێنی
-دووگیانی
-توشبوون بە پەتای توند
-کەم خواردن
ئەمە هۆکارە دیارەکانە، چەندین هۆکاری دیکەش بەهۆی توشبوون بە نەخۆشیە جیاوازەکان و حاڵەتی دیکەوە هەیە.
نیشانەکانی دابەزینی پەستانی خوێن:
-ماندووی زۆر
-بێهێزی
-گێژبوون و لەهۆش خۆچوون
-شڵەژان
-ڵێڵ بینین
-دڵتێکەڵهاتن