مۆبڤۆی کاتژمێرێکی زیرەکی نوێ دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای مۆبڤۆی نمونەی نوێترین کاتژمێری دەستی زیرەکی ڕاگەیاند کە ڕکابەری کاتژمێری زیرەکی سامسۆنگ دەکات.

کاتژمێری TicWatch Pro S بە دیراینێکی نوێ دروستکراوە، پێکهاتە بنەڕەتییەکەی بەشێوەیەکی بازنەی کە تیرەکەی ٤٥ ملیمە دروستکراوە، بەشێوەیەک دروستکراوە بەرگەی بەرکەوتن بگرێت، ئەستورییەکەی ١٢.٦ ملیمە، پێکهاتەکەی توانای بەرگەگرتنی ئاوی هەیە واتە لەناو ئاودا دەتوانرێت بەکاربهێنرێت.

شاشەی کاتژمێرەکە لەجۆری AMOLEDە، چارەسەرکەری Snapdragon 2100 تێدابەکارهاتووە، مینۆری ناوەکییەکەی ٨ گێگابایتە، ڕامەکەی یەک گێگابایتە.

هەستەوەی تێدابەکارهاتووە توانای زانینی تێکڕای لێدانی دڵ و وەرزشکردنی هەیە، نرخی کاتژمێرەکە بەنزیک ٢٦٠ دۆلارە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا