مۆتۆرۆلا سێ مۆبایلی نوێ بە تایبەتمەندی جیاواز دروستدەكات

پۆڵەتیك پرێس

کۆمپانیای مۆتۆرۆلا ئاشکرای دەکات کە سێ مۆبایلی نوێ بەناوەکانی (Moto G Stylus، Moto G Play، Moto G Pow)، دروستدەكات.

تایبەتمەندیە نوێیەکانی مۆبایلەکان بەم شێوەیە:

مۆبایلی Moto G Stylus

١-پێوانەی شاشەکەی ٦.٨ ئینجە بە دیقەی ١٨٠٠ پێکسڵ.

٢-بەشێوەیەکی گشتی میمۆریەکەی لە چوار گێگابایت پێکدێت لە ناوخۆدا میمۆریەکەی ١٢٨ گێگابایتە.

٣-قەڵەمێکی تایبەتی لەگەڵە بۆ کارکردن لەسەر شاشەکەی.

٤-کامێراکەی لە ڕووی دەرەوە بە دیقەی ٤٨ مێگاپێکسڵ کار دەکات.

٥-کامێرای ڕووی ناوەوە بە دیقەی١٦ مێگا پێکسڵ کاردەکات.

٦-خێرایی باتیریەکەی ٤٠٠٠ یەکەیە،١٠ کاتژمێر بەرگە دەگرێت.

٧-چارەسەری سناپ دراگۆنی ٦٧٨ بۆ دبین کراوە.

٨- نرخی مۆبایلەکە ٣٠٠ دۆلاری ئەمریکیە.

مۆبایلی Moto G Power

١-شاشەکەی ٦.٥٥ ئینجە،بە دیقەی760×1600پێکسڵ.

٢-چارەسەری سناپ دراگۆنی ٦٦٢.

٣-بە شێوەیەکی گشتی میمۆریەکەی ٣ بۆ ٤ گێگابایتە،میمۆری ناوخۆی ٣٢ بۆ ٦٤ گێگابایتە.

٤-کامێرای ڕووی دەرەوە بەدیقەی ٤٨ مێگاپێکسڵ،کامێرای ڕووی ناوەوە بە دیقەی ٨مێگاپێکسڵ.

٥-خێرایی باتیریەکەی ٨٠٠٠ یەکەیە.

٦-نرخەکەی بریتیە لە ٢٥٠ دۆلاری ئەمریکی.

مۆبایلی Moto G Play

١-چارەسەری سناپ دراگۆنی ٤٦٠ ی هەیە.

٢-کامێراکەی لە ڕووی دەرەوە ١٣ مێگا پێکسڵە،کامێراکەی لە ڕووی ناوەوە ٥ مێگا پێکسڵە.

٣-شاشەکەی ٦،٥ ئینجە، بە دیقەی ٧٢٠ پێکسڵ.

٤-بە شێوەیەکی گشتی میمۆریەکەی ٣ گێگابایتە ، لە ناوخۆشدا ٣٢ گێگابایتە.

٥-خێرایی باتیریەکەی ٥٠٠٠ یەکەیە،١٠ کاتژمێر بەرگە دەگریت.

٦-نرخەکەی بریتیە لە ١٧٠ دۆلاری ئەمریکی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا