بە وێنە..مامۆستایەک ژیانی لە ئۆتومبیلەکەیدا بەسەر برد

 

پۆڵەتیک پرێس

کۆمەڵێک خوێندکار بڕی ٢٧ هەزار دۆلاریان، بۆ مامۆستاکەیان کۆکردەوە، کاتێک بۆیان دەرکەوت لە ناو ئۆتومبیلەکەیدا ژیان بەسەر دەبات.

خوسیا فێلارۆیلی تەمەن ٧٧ ساڵ، لە ماوەی ٧ ساڵی ڕابردوودا لە لۆس ئەنجلۆس لە ناو ئۆتومبیلەکەیدا ژیانی بەسەر بردووە، تاوەکو بتوانێت پارە بۆ خێزانەکەی بنێرێت کە لە مەکسیک دەژین.

مامۆستاکە دوای ئەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوبۆوە، کارەکەی لە دەست دا، هیچ داهاتێکی دیکەشی نەبوو، فێلا ڕۆیل وتی نەمدەزانی پارە بۆ خێزانەکەم بنێرم یاخود لێرە خۆم شوقەیەک بە کرێ بگرم، بۆیە بڕیام دا خۆم لە ناو ئۆتومبیلدا بژیم تاوەکو خێزانەکەم بێ پارە نەبن.

خوسیا ترسی هەیە ، لە تێک چوونی باتری ئۆتومبیلەکەی بەهۆی ئەوەی زۆر بەکاری دەهێنێت بۆ کۆمپیوتەرەکەی تاوەکو بتوانێت، لە ڕێگەی وانە وتنەوەی ئۆنلاین هەندێک پارە پەیا بکات.

هەربۆیە کاتێک یەکێک لە خوێندکارەکانی مامۆستاکە دەبینێت لەو بارودۆخە سەختەدا، زۆر دڵ تەنگ دەبێت و بەڵین دەدات هاوکاری بکات.

هەربۆیە خوێندکارەکە کە ناوی ستیڤن نیڤایە، کەمپینێک دروست دەکات بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ مامۆستاکەی، بڕی ٢٧ هەزار دۆلاری بۆ کۆدەکەنەوە.

لە ٧٧هەمین ساڵیادی لە دایک بوونی خوسیادا، خوێندکارەکەی چەکی پارەکەی دەداتە دەست و ئاهەنگی لە دایک بوونی بۆ دەگێرن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا