بەهۆی ژەهرخواردکردنی ٢٥ خوێندکارییەوە مامۆستایەک لە سێدارە دەدرێت

پۆڵەتیک پرێس

دادگایەکی چین بە تۆمەتی ژەهرخوارکردنی ٢٥ خوێنکارەوە، فەرمانی لەسێدارەدانی بۆ مامۆستایەکی شاری هینان لە ناوەڕاستی ئەو وڵاتە دەرکرد.

میدیاکانی وڵاتی چین بڵاویانکردەوە، مامۆستایەکی چینی بە ناوی وانگ یۆن بەمەبەستی تۆڵەسەندەوە لە قوتابخانەکەی، کە بەبڕوای خۆی باش مامەڵەیان لەگەڵ نەکردووە بریاریداوە ماددەی نیتراتی سۆدیۆم تێکەڵ بەو شۆربایە بکات کە لە چێشتخانەی خوێندنگاکە پێشکەشی خوێندکارانیان کردووە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، پاش ئەوەی لە دادگادا دانی بەوەدا ناوە کە زانیویەتی ئەو ماددەیە زیان بە تەندروستی خوێنکارەکان دەگەیەنێت و بە ویستی خۆی ئەو کارەی ئەنجامداوە و وتیشی: دادوەر فەرمانی لەسێدارەدانی بۆ دەرکردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو مامۆستایە یەکەمجاری نییە کە بە بەکارهێنانی ماددەی ڤەهراوی هەوڵی کوشتنی دابێت، بەڵکو لە ساڵی ٢٠١٧ـشدا هەوڵیداوە مێردەکەی خۆی ژەهراوی بکات، بەڵام کارەکەی سەرینەگرتوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا