نەوت بەرزبونەوەی زیاتری تۆماركرد

پۆڵەتیك پرێس

بەراورد بە 24 كاتژمێری رابردو نرخی نەوتی برێنت بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینی و هەر بەرمیلێك نزیكەی دۆلارێك نرخەكەی زیایكرد.

بەپێی زانیاریەكانی بۆرسەی جیهانی، ئێستا بەرمیلێك نەوتی برێنت بە 67 دۆلارو 65 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت، لەكاتێكدا رۆژی رابردوو بە 66 دۆلارو 67 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرا.

هاوكات نەوتی خاوی ئەمریكیش بەرزبوەوەو یەك بەرمیل نەوت بە 64 دۆلارو 19 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت، ئەوەش بەراورد بە رۆژی رابردو دۆلارێك نرخەكەی زیادیكردووە.

ئەمە ەكاتێكدایە، گروپی توێژینەوەی کاڵا لەبانکی گۆڵدمان ساکس پێشبینیدەکات، لەماوەی شەش مانگی داهاتوودا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بۆ 80 دۆلار بەرزببێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا