وەزارەتی ناوخۆی هەرێم داوای لێکۆڵینەوە لە کوژرانی پێنج هاوڵاتییە کوردەکە لە تورکیا دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

حکومەتی هەرێم لەڕێگەی کونسوڵی گشتیی تورکیاوە یاداشتێکی ناڕەزایەتی دەداتە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا و داوای ڕوونکردنەوە و لێکۆڵینەوەی لێدەکات لەبارەی کوژرانی پێنج هاوڵاتییەکەی هەرێمی کوردستان.

ئەمڕۆ هەینی د. هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم ڕایگەیاند، کونسوڵی گشتی تورکیا ڕۆژی پێنجشەممە بانگهێشتی وەزارەتی ناوخۆ کرا و یاداشتی ناڕەزایەتی پێدرا.

باسی لەوەشکرد، یاداشتەکە تایبەت بووە بە ڕووداوی کوژرانی پێنج هاوڵاتییەکەی هەرێمی کوردستان لە شارۆچکەی نسێبینی سەربە پارێزگای مێردین لە باکوری کوردستان و داوای لێکۆڵینەوە و ڕوونکردنەوەمان لە ڕووداوەکە کردووە.

بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە 19ی کانوونی دووەمی 2023، لەناو ئۆتۆمبێلێکدا لە شارۆچکەی نسێبینی سەربە پارێزگای مێردین، چوار هاوڵاتی خەڵکی باشوری کوردستان بە گولـلە کوژران و یەکێکی دیکەش بەسەختی بریندار بوو و دواتر لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا