لە عەربەت نزیکەی 500 درەخت سووتان

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، نزیکەی 500 دار لە ناحیەی عەربەرت سوتان.

ئەمڕۆ یەکشەممە 3ی تەمموزی 2022 بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە گوندی بێستانسووری سەر بە ناحیەی عەربەت نزیکەی  500 داری بی و چنار سووتان .

ئەوەشی خستەڕوو، “دوای ئەوەی زانیاریان پێگەیشت لە گوندی  بێستانسوور ئاگرێک کەوتۆتەوە دەستبەجێ مەفرەزەیەكی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی تانجەرۆ دەرچوون بۆ شوێنی ناوبراو، هۆکاری سەرەکی ئاگرکەوتنەوەکە نادیارە، کە بووەتە هۆی سوتانی نزیکەی 500 داری بی و چنار” .

جەختی لەوەشکردەوە، “پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێکخراوە و ڕادەستی بەڕێز دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی و دۆزینەوەی تۆمەتباری سەرەکی ڕووداوە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا