پۆڵەتیک پرێس
خانمێکی ئەمریکی لە ویلایەتی فلۆریدا دەناڵێنێت بەدەست کێشەی هۆرمۆنەکانیەوە کە وایلێکردوو موو لەسەر تەواوی جەستەی دەربکەوێت هاوشێوەی پیاو تەنانەت ڕیش و سمێڵیشی هەیە.
نیللی روبنسۆن تەمەنی 35 ساڵە و دەڵێت: ئەم کێشەیەم لە منداڵیەوە هەیە، موویەکی پڕ هەموو جەستە و دەموچاومی داپۆشیوە بەشێوەیەک بەیانیان زوو بەخەبەرئەهاتم بۆ ئەوەی ڕیش و سمێڵم بتاشم وەکو پیاو، لە تەمەنی بیست ساڵیمدا بۆم دەرکەوت کە کێشەی هۆرمۆنات و کیسم هەیە ئەوانەش هۆکارن بۆ دەرکەوتنی ئەو قژە پڕانە.
نیللی باس لەوەش دەکات لەگەڵ شێوەی خۆم ڕاهاتووم و خۆم بەو شێوەیە قبوڵ کردووە بەو ڕیش و سمێڵەوە لە شوێنی کار و هەموو شوێنەکانی دیکەش دەردەکەوم، تا ئێستا هیچ پەیوەندیەکی خۆشەویستیشم نەکردووە چونکە ئەم دۆخەی من قورسە.
نیللی زۆرجار ڕێگا ئاساییەکان بۆ لابردنی مووەکانی بەکاردەهێنێت وەک بەکارهێنانی لەیزەر، مۆم و گوێزان، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا گەشەی مووەکانی زۆر خێرا و بەهێزە ئەم دۆخەش هیلاکی دەکات.